
یەکەمین پلێنۆمی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٩، بە بەشداریی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە وەک چاوەدێر لەم کۆبوونەوەیەدا بانگهێشت کرابوون، لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٤ بەرابەر لەگەڵ ١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
دەستووری جەلەسەکانی پلێنۆم بریتی بوون لە:
١ – شێوازی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی کۆنگرە
٢ – سازماندان، ئارایش و تەقسیمی کاری هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی و ئۆرگانە تەشکلاتییەکانی کۆمەڵە
لە پەیوەند لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەڵگەکاندا، پلێنۆم کۆمیسیۆنێکی هەڵبژارد تا لە زووترین کاتدا بەسەرنجدان بە تێبینییەکانی کۆنگرە، دەقی کۆتایی بەڵگەکان ئامادە بکرێت و بۆ پەسندکردن و بڵاوکردنەوە بخرێتە ئیختیاری کۆمیتەی ناوەندییەوە.
سەبارەت بە دەستووری جەلەسەی دووهەم، واتە ئارایش و تەقسیمی کار، وەک ڕەواڵی هەمیشە، بۆ هەرکام لە ئۆرگانەکان سەرەتا ژمارەی هاوڕێیانی پێویست تاوتوێ کرا و پاشان لەڕێگەی ئینتخاباتی غەیری عەلەنییەوە، لەناو هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی کە کاندید کرابوون، ژمارەیەکی دیاریکراو هەڵبژێردران.
پلێنۆم بە ئامانجی هیدایەتی چالاکیی سیاسی و تەشکیلاتیی کۆمەڵە لە ماوەی دوو پلێنۆمدا، لەناو هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، کۆمیتەیەکی ڕێبەریی ٧ کەسیی هەڵبژارد کە بریتین لە هاوڕێیان: ڕەئووف پەرستار، ناسر زەمانی، حەسەن شەمسی، ڕەحیم عەزیزپوور، محەممەد کەماڵی، سەلاح مازووجی و جەلال محەممەد نەژاد. دواجار پلێنۆم، هاوڕێ حەسەن شەمسی وەک دەبیری کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە هەڵبژارد و بەم شێوەیە کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
کۆمیتەی ڕێبەریی کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ی زایینی
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە