فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیاندنی خێرای دایکانی شۆڕش سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا
یەکشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۲   |  11-06-2023

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، خەڵکی بەرێزی کوردستان و ئازادیخوازانی ئێران، هەر ئەو جۆرەی کە ئاگادارن، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، بنەماڵەی گیانبەختکردووانی سنە، دێهگوڵان و دیواندەرە کە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی لەدایک بوونی گیانبەختکردوو ” دانیال پابەندی” و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکرووانی شاری سەقز و بۆکان، سەفەریان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ڕفێندران و دوای بێڕێزی کردن بە بنەماڵەی گیانبەختکردووان و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە، سەعات ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بە بێ هیچ یارمەتییەک هەروا لە شەقامەکان وێڵ کراون.
لە بەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە وەک چالاکانی سیاسی و مەدەنی هەڵسووکەوتی هێزەکانی ئیتلاعات بە توندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری ئازاد کرانی خێرای باوکان و برایانی گیانبەختکرووانین. لەم پێوەندەدا، داوا لە هەموو حەڵکی کوردستان بە گشتی و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی کوردستان دەکەین کە لەم ڕاگەیاندنە پشتیوانی بکەن و یارمەتی دەرمان بن، تا ئەم ئازیزانە هەرچی زووتر بگەڕێنەوە بۆ ئامێزی گەرمی بنەماڵەکانیان.