دوای چەندین مانگ زیندانیی ناعادڵانە و ئەنواعی ئەشکەنجە، پەروەندەسازی لە غیابی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە، ڕۆژی پێنجشەممە دادگای ئینقلابی ڕەشت شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی بە ئێعدام مەحکووم کرد. ئەم حوکمە دژەئینسانییە بۆ کپکردنی دەنگی چالاکانی سینفی، مەدەنی و سیاسییە. تۆمەتی “بەغی” و “موحاربە” و “مفسد فی الارض” تۆمەتگەلێکی بێبنەمان کە دەزگای قەزایی بۆ پێکهێنانی ترس و تۆقاندن کەڵکی لێوەردەگرێت. بەجۆرێک کە لەماوەی مانگەکانی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ زیندانیی سیاسی بەناوەکانی نەسیم غوڵامی سیمیاری، حەمیدڕەزا سەهل ئابادی، ئیحسان روازژیان، ئەمین سوخەنوەر، عەلی هەراتی موختاری، حسێن محەممەدحسێنی، حسێن ئەردستانی، ئەمیر شاەوەلایەتی، وەحید بنی عامریان، پوویا قۆبادی، محەممەد تەقەوی، موجتەبا تەقەوی، بابەک عەلیپوور، ئەبولحەسەن مونتەزێر، ئەسغەر دانشفەر بەرەوڕووی تۆمەتی بەغی بوونەتەوە و هاوشێوەی شەریفە محەممەدی مەترسیی ئێعدامکرانیان لەسەرە.
شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سینفییەکانی موعەلیمانی ئێران، لێدانی تۆمەتی بەغی و دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ چالاکان بەتایبەت شەریفە محەممەدی مەحکووم دەکات. حوکمی ئێعدام حوکمێکی غەیرە ئینسانییە و پێویستە ڕەوتی دەرکردنی ئەم حوکمانە ڕابگیرێت. ئێمە خوازیاری هاوپشتیی بەکۆمەڵ بۆ ڕاگرتنی ئەحکامی ئێعدامین.