لەم ڕۆژانەدا لە سیمای سیاسەتی ئێراندا ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش ڕووی داوە. ئەو کەسەی کە ئیدیعای دەکرد دیموکراتترین و بە ئەدەبترین و لێهاتووترین ڕێبەری باڵی ڕاستە بۆ بەڕێوەبردنی شۆڕشی دڵخوازیان، لەناکاو بەشێک لە حەقیقەتی وجوودیی خۆی و ڕوخساری واقعیی چۆنیەتیی سەرهەڵدانی دیکتاتۆرێکی تاکەکەسیی بە هەمووان نیشان دا.
پێشتر باس لە هاوپەیمانی و هاوڕێیەتی و یەکگرتوویی بوو، بەڵام لەناکاو هەموو شتێک بوو بە بەیعەت لەگەڵ جەنابی ڕەزا پەهلەوی. ئەو کەسەی لە خەیاڵی خۆیدا پێی وایە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێرانی لەگەڵە. ئەمجارەیان ڕواڵەتی فریوکارانەی دیموکرات بوونەکەشی وەلانا و بە باقییەکەیانی وت تەوەکولم پێ بکەن. فووتبالستێک کە تا دۆینێ لایەنگری حکوومەت بوو تویتی کرد و وتی کە ڕەزا پەهلەوی وەکیلیەتی. ئەو کە تا دۆینێ بە خاتمەنی و ڕووخانی وەکالەتی دابوو ئەمجارەیان ڕایگەیاند کە وەکیلەکەی ڕەزا پەهلەوییە. چەند سەعات دواتر تێگەیشت ماجەراکە جدییە. مەیدانی نەبەرد و بەرەنگاربوونەوەیە، نە موعامەلە و وەکیل و وەسی دیاری کردن. دروست وەک فووتباڵ دەبێ لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوەدا سەرکەوتن بەدەست بێنی نەک لە سات و سەوداکردن لەگەڵ باڵادەستەکان. ئەو دەبوو زانیبایەی کە لەناو زەویی فووتباڵیشدا، یاریزان کەسێکی تر ناکاتە وەکیلی خۆی.
هەر لەم سێ ڕۆژەدا ڕەزا پەهلەوی و دەوروبەییەکانی و ژوورە فکرییەکەی بینییان کە کۆمەڵگەی ئێران و فەزای سیاسیی ئێران پوختەتر و ئامادەتر و وشیارتر لەوەیە کە ئەوان تەسەوری دەکەن. وڵامی ئەم گاڵتەجاڕییە ڕوونە. ئێمە لە سەدەکانی ناوەڕاستدانین کە کەسێک بەهۆی ئەوەیکە کۆڕی دیکتاتۆرێکی ڕووخاوە بتوانێ ئەمر و نەهی بە خەڵک بکات. دیارە ئەو سەرنجی ژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی ڕاکێشاوە. بە نوێنەرایەتی لەوانەوە دەتوانێ قسە بکات. بەڵام کۆمەڵگەی مۆدێرن و ڕاپەڕیو و شۆڕشگێڕی ئێران ئەم شانۆ قیزەونە، بە گاڵتەجاڕییەوە بەدرەقە دەکات.
سەیر ئەوەیە کە تەنانەت ژنانی دەوروبەری جەنابی پەهلەوی و کەسانێک کە لەدەوری کۆبوونەتەوە بێدەنگ بوون و هەتا ئێستا نە دیفاعیان لەم شانۆ بێزهەستێنە کردووە و نە دژایەتی. کەسانێک کە پێشتر بەهۆی ماسکی دیموکرات بوونی “شازادە” ڕووی خۆشیان پێ نیشان دەدا ئێستا خۆی لێ بەدوور دەگرن. هەڵبەت سەرنجڕاکێشترین وڵام لە ئێرانەوە پێی درایەوە. خەڵک لە زاهیدان هاواریان کرد کە یەک کەس ناتوانێ ببێتە نوێنەری کۆمەڵگایەک، ئەگەر باس لە هاوپەیمانی دەکەن دەبێ هاوپەیمانیی ئەحزاب بێت. خەڵکی کوردستان و زۆرێک لە شارەکانی تر وتیان و یان لە شەقامەکان و لەسەر دیوارەکان لەگەڵ نا بۆ موجتەبا نووسییان نا بۆ ڕەزا پەهلەوی. ڕایانگەیاند کە سەردەمی دیکتاتۆری بەسەر چووە. ئەمە وڵامی بەتەوژمی کۆمەڵگە بوو بەم شانۆیە. پێویستە بەساتی ئەم جەماعەتە کۆبکرێتەوە کە بە دروشمی مەرگ بۆ چەپ هاتوونەتە مەیدان. چەپی کۆمەڵگا هاوشانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و ئیدارەی شورایی ڕێگە نادات بەر بەم بزووتنەوە مۆدێرنە و پێشەنگایەتیی ژنان بگرن.
ئازادی، بەرابەری حکوومەتی شۆرایی
بڕووخێ کۆماری ئیسلامی!
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکانی کوردستان
٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٣