فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیاندنی شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023
ڕاگەیاندنی شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن

ژنانی پێشڕەوی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و بەرابەری تەڵەبیی ئێران!

بزووتنەوەی ڕزگاری و ئازادیی ژنان لە ئێران لەماوەی چل و چوار ساڵی ڕابردوودا یەکێک لە دوژمنانی ئاشتی نەناسی ڕژیمی هەڵاواردنی ڕەگەزیی کۆماری ئیسلامی بووە. بەرهەمی ساڵەها خەباتی بەردەوامی جەماوەری خەڵکی ئێران دژبە دەسەڵاتی سەرتاپێ دژەژن و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی، لە خەباتی مانگەکانی ڕابردوودا، پێشڕەویی ژنانی لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی نگریسی سەرمایەداری نیشان داوە. بە قەتڵی ژینا (مەهسای لاو) بزووتنەوەی ڕادیکاڵ بە هیدایەت و میحوەریەتی ژنان لەدەوری دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، سەراسەری ئێرانی داگرت. سنوورەکانی تێپەڕاند و بوو بە سەردێڕی هەواڵی سیاسیی جیهان و پشتوانیی بێوێنەی مرۆڤایەتیی ئازادیخوازی لێ کەوتەوە.

ئەمساڵ لە بارودۆخێکی سیاسی و خەباتکارانەی پڕگوڕوتیندا پێشوازی لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن دەکەین. ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ئازادیخوازی و بەرابەری تەڵەبیی ژنانە. ڕۆژێکی گرنگ و مێژوویی لە ژیانی بزووتنەوە ڕادیکاڵە نێونەتەوەییەکانە لەپێناو ڕزگاریی ژن. چل و چوار ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی ٨ی مارسدا، بزووتنەوەی ڕزگاریی ژنان بە سازماندانی ناڕەزایەتی بەرینی شەقام دژبە کۆماری ئیسلامی و حیجابی ئیسلامی و ئایدیۆلۆژی و یاسای کۆنەپارێز لەدایک بوو. بزووتنەوەی ئازادی و ڕزگاریی ژن، لە ٨ی مارسی ساڵی ١٣٥٧، کەمتر لە یەک مانگ دوای هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی، یەکەمین ناڕەزایەتیی بەرینی دژبەم نیزامە ئاپارتایدە ڕەگەزییە ڕێکخست و بەرانبەر بە یاسای دژی ژن و سەرکوت، شەڕی ڕاگەیاند.

ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا لە بەرەوپیری ٨ی مارسەوە دەچین کە گۆڕانێکی جیددی لە هاوسەنگیی هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە قازانجی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگەدا پێکهاتووە. لەم ڕووەوە پێویستە مارشی بەرینی شەقام دژبە مەوجودیەتی دەسەڵاتی دژی ژن سازمان بدەین. لە شارە جۆراوجۆرەکان و لە زانکۆکان، پێویستە کۆبوونەوە و ڕێپێوان بەڕێوەبەرین. “ئازادیی ژن، پێوەری ئازادیی کۆمەڵگەیە”، ئاڵای ڕزگاریی ژن و بەرابەریی تەواو لە هەموو بوارێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرز بکەینەوە.

٨ی مارس دەتوانێ بۆ جارێکی تر جەستەی ڕژیمی ئیسلامی بخاتە لەرزە. چۆنکە کۆنەپەرستانی ئیسلامی بەباشی ڕۆڵ و پێگەی بزووتنەوەی ئازادی و ڕەهایی ژن دەناسن. لە نەفرەتی قووڵیان دژبە کۆماری ئیسلامی ئاگادارن. دژەژنبوون و هەڵاواردنی ڕەگەزی، بنەمایەکی گرینگی پێناسەی ئەم نیزامەیە و حیجاب ئاڵاکەیەتی. خەبات دژبە ئەم بنەمایانە، گشت دەسەڵاتی ئەم ڕژیمە دەباتە ژێر پرسیارەوە.

چالاکانی بزووتنەوەی ئازادیی ژن پێویستە ٨ی مارسێکی ڕادیکاڵ و ڕەزمەندە تەداروک ببینن و سازمانی بدەن. هەڵسووڕاوانی چەپ و کۆمۆنیست و ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب پێویستە بۆ تەداروکی ئەم ڕۆژە بە هەموو هێزەوە بێنە مەیدان. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە: با بۆ لێدانی دوایین زەربە، بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی دەسەڵاتی ئاپارتایدی ئیسلامی ئامادە بین. لە هەموو شوێنێک ڕێکخراو بین. ئێمە بە کەمتر لە بەرابەریی کامڵ و بێ شەرت و مەرجی ژن و پیاو لە هەموو بوارەکانی ژیان ڕەزایەت نادەین و ئەمە بنەمای نزیکی و دووریی ئێمەیە لەگەڵ هەر حەرەکەت و بزووتنەوەیەک لەپێوەند لەگەڵ مەسەلەی ژنان و ڕزگارییان.

شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز، بنەماڵە کرێکارییەکان، مامۆستایان، پەرستاران، خوێندکاران بانگەشەی بەڕێوەبردنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانیی ژن دەکات. ڕزگاری لە هەموو بوارەکانی ستەمی ڕەگەزی و چینایەتی مافی ڕەوای ژنانە. ژنان لە خەباتی ئەم دوایانەیاندا نیشانیان دا کە بە دروستی بەوە گەیشتوون کە بە بێ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی، بەبێ جودایی کامڵی دین لە دەوڵەت و بە بێ ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی و ڕادیکاڵ لە کۆمەڵگەی ئێران، وەدیهاتنی خواستی یەکسانیخوازییان مومکین نییە. ئەوان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئەم دوایانەدا ڕاستەوخۆ ڕووخاندنی گشت دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییان کردووەتە ئامانج. بێگومان بزووتنەوەی ئازادی و بەرابەری سەردەکەوێ.


نا بۆ حیجابی ئیسلامی، نا بۆ هەڵاواردنی ڕەگەزی!

بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بژی سۆسیالیسم!


٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٣

واژۆکان: ئیتحادی فەداییانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کرێکاری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەداییان (ئەقەلییەت) و هەستەی ئەقەلییەت