فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیاندنی شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان: بارودۆخی سیاسیی ئێران لەدوای شەڕی دوازدە ڕۆژە!
هەینی ۰۶-۰۴-۱۴۰۴   |  27-06-2025

بە فەرمانی ترامپ شەڕی ئیسرائیل و ڕژیمی ئیسلامی کە لە ٢٣ی مانگی جۆزەردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل دەستیپێکردبوو، ڕاگیرا. ئەم شەڕە دەستیپێکرد تا ڕێگاچارەیەک بۆ پرسیارە وڵامنەدراوەکانی ئاژانسی ئەتۆمی و مەرجەکانی تەسلیمبوونی ڕژیمی ئیسلامی بە ئەمریکا کە خامنەیی بە ئاشتیی داسەپاو و قەبووڵنەکراو وەسفی کردبوو، بدۆزێتەوە. چونکە هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دانوستانی ڕژیمی ئیسلامی لەگەڵ ئاژانس، سێ وڵاتی ئورووپایی و پێنج قۆناغی دانوستان لەگەڵ ترامپ نەدەبیندرا. ئەم ئاگربەستە ناسەقامگیرە. چونکە هێستا بنەماکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی عەلەنی لەگەڵ ئەمریکا بڵاونەکراوەوە تا بتوانین کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ئاستی پاشەکشەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ببینین و هەڵیسەنگێنین.

هەر دوو لایەنی هەر شەڕێک لە کاتی ئاگربەستدا برینەکانیان چاک دەکەنەوە و چارەسەری خاڵە لاوازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی باشتر ئامادەبن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ. توانایی هەر لایەنێکی شەڕ لە ئامادەبوونی بۆ دەسپێکردنەوەی دووبارەی شەڕ، دەبێتە بنەما لە دانوستانەکاندا. بوونی کەلێن و بۆشایی گەورە لە نێوان خەڵکی و ئێران و ڕژیمی ئیسلامی لەماوەی ئەم شەڕەدا، تێکشکانی ستراتێژی پێشگیرانە کە لەسەر بنەمای هەڕەشەی ئەتۆمی، مووشەکی بالسیتیک و هێزە نیابەتییەکان دامەزرابوو، نفووزی ڕێکخراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتانی دیکە بەتایبەت ئیسرائیل لە باڵاترین ناوەندەکانی ڕژیمی ئیسلامی و بێتوانایی بەرچاوی ڕژیم لە دیفاع لە ئاسمانی وڵات، چەند نموونە خاڵی لاوازی گەورەیە کە لە کورتماوەدا ناتوانێ بەسەریاندا زاڵ بێت. لەم ڕووەوە ڕژیمی ئیسلامی لە دانوستان لەسەر ناوەرۆکی ئاگربەست، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ، یەکجار زیانهەڵگرە.

ئاستی پاشەکشە و تەسلیمی ڕژیمی ئیسلامی لەوانەیە ببێتە سەرچاوەی ناکۆکیی و کێشەی گەروە لە باڵاترین ئاستی دەسەڵاتدا. بەڵام مادام خامنەیی کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی لەدەستدایە، ناکۆکیی باڵەکان نابێتە دوو بەرەی دژبە یەک. بەڵکوو هەموویان لەدژی خەڵک و لەپێناو پاراستنی نیزامەکەیان، وەک یەک هەڵسووکەوت دەکەن.

ڕژیمی ئیسلامی و فاشیستە سەڵتەنەتخوازەکان و ڕەزا پەهلەوی و هەموو ئەو ڕەوتانەی کە لە لایەنێکی ئەو شەڕە کۆنەپەرستانەیە دیفاعیان کرد، لە دۆڕاوەکانی ئەم شەڕە دوازدە ڕۆژە بوون. فاشیستە سەڵتەنەتخوازەکان لایەنێکی ئەم شەڕە بوون بەڵام نەیانتوانی ئەرکی خۆیان لە هێنانە مەیدانی خەڵکی ئێران وەک هێزی زەمینیی ئەمریکا و ئیسرائیل بەجێبێنن. میللی مەزهەبییەکان، بەشێک لە لیبڕالەکان و کۆماریخوازانیش فاسلەی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی ئیسلامی کەم کردەوە و لە لایەنێکی ئەم شەڕە دیفاعیان کرد. سۆسالیستەکانی ئێران بەگشتی، وە ڕێکخراوەکانی ئێستای بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکانی ئێران فاسلەی خۆیان لەگەڵ هەر دوو لایەنی ئەم شەڕە کۆنەپەرستانەیە پاراست و یەکڕیزیی خۆیان لەدەست نەدا. لەناو گشت ئۆپۆزیسیۆندا، سۆسیالیستەکان و بنکە چینایەتی و کۆمەڵایەتییەکەیان لە پێگەیەکی باشتردان بۆ درێژەدانی خەباتیان لەڕاستای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران کە لە مانگی بەفرانباری ٩٦ەوە دەستیپێکرد و بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی ئیسلامی چالاکی دەکات.

کۆماری ئیسلامی بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە بواری جیهانی و ناوچەیی و بێتوانایی لە دابینکردنی لانیکەم پێداویستییەکانی کۆمەڵەگا، لە بارودۆخێکی لاواز و ناسەقامگیردایە و لە ترسی پەرەسەندنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە، سیاسەتی سەرکوتی  لە ماوەی شەڕدا پەرەپێدا و ئێستاش بە دەستگیری و ئەشکەنجە و ئێعدامەکان، توندتری کردووەتەوە. بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پێکهێنانی کەشوهەوای گۆڕستانی دەبێتە ئەولەوییەتی چالاکیی بزووتنەوەی کرێکاری و هەموو بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوتە چەپ و کۆمۆنیستەکان. درێژەی شکڵ گرتنی هاوپشتیی جەماەری لە ماوەی شەڕدا کە نیشانەی پێگەیشتوویی کۆمەڵگا و بەستێنەکانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لەئاستی خوارێی کۆمەڵگادایە، زەمینەی گونجاوتر بۆ داهێنان و هاوپشتی لەدژی سەرکوت فەراهەم دەکات.

بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم

شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان

٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی

واژۆکان: ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلییەت

بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە

alternative-shorai.tv

cpiran.org

komala.co

t.me/peshrawcpiran

facebook.com/Peshrawcpiran

instagram.com/Peshrawcpirn

t.me/KomalaCpiranTv