ڕاگەیاندنی مانگرتنی پزیشکانی نەشتەرگەری لە شاری سنە
شەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۱   |  29-10-2022
رۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر، پزیشکانی نەشتەرگەری شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە هەلسووکەوتی سەرکوتگەرانەی ڕژیم ڕایانگەیاند؛ ئێمە دەستیارانی نەشتەرگەری کوردستان بەهۆی بێحورمەتی بە کۆمەڵگەی پزیشکی و هێرشی وێرانکەری هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر خابگای دانیشجوویانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە مانگرتنی سێفی دا دەبین، تا ئەو کاتەی لایەنی کارامە وەڵام دەداتەوە، ئێمە تەنها نەشتەرگەری فریاگوزاری ئەنجام دەدەین بەهۆی سوێندی پزیشکییەوە…