فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیەندنی کۆمەڵێک لە سینەماکاران، ڕۆژنامەنووسان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی بۆ کارەساتی ژەهروای بوونی قوتابیان
هەینی ۱۲-۱۲-۱۴۰۱   |  03-03-2023

لە درێژەی کاردانەوە بەربڵاوەکان بەرامبەر ژەهروای بوونی زنجیرەیی قوتابیان، کۆمەڵێک لە سینەماکاران، فیلمسازانی دیکۆمێنتاری، ڕۆژنامەنووسان، هەڵسووڕاوانی مەدەنی و خەڵکی ڕۆشنبیر و هونەرمەند لە ڕاگەیەنراوێک‌دا بۆ ناڕەزایەتی دەبڕین بەامبەر ئەم کارەساتە لە قوتابخانەکانی وڵات ڕایانگەیاند: “هێرشە بەئانقسەت و زنجیرەییەکان بۆ سەر قوتابخانەکانی کچانی وڵات، کارەساتێکی نوێیە کە جگە لە دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ و زیاد کردنی تێچووەکان بۆ دیارترین مافەکانی کچان لە ناو کۆمەڵگادا هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە.”

واژۆکارانی ئەم ڕاگەیەندراوە بە وەبیرهێنانەوەی ئەسیدڕێژییەکانی ئەسفەهان لە ساڵی ۱۳۹۳، ڕایانگەیاندووە: “بێدەنگ بوونی ئەمڕۆی ئێوە (حکوومەت) درێژەدانی هەمان بێدەنگییە کە لەبەرامبەر داخوازییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و فەرماندەرانی ئەم کارەساتە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە دامەزرا.نووسەران لەم ڕاگەیەندراوەدا وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کارەساتە مرۆییە، داوای دەستگیر کردن و سزادانی ئەنجامدەران و فەرماندەرانی هێرش بۆ سەر قوتابخانەکانی کچانیان کرد و ڕایانگەیاند: “ئێمە دڵنیاین کە ڕەهەند و گۆشەکانی ئەم هێرشە دڕندە تاڵەبانیانە لە ئێوە شاراوە نییە؛ هەروا کە لە کارەساتی ئەسیدڕێژییەکان نەبوو.”