فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕزگارکردنی ٥٧ کەس و گیان لەدەستدانی ٢ کەس بەهۆی خراپی کەشوهەوا
چوارشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۳   |  27-03-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ٢١ پارێزگای ئێران، بەهۆی کەشوهەوای خراپ و بارانبارینی بەخوڕ، دوو کەس لە هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.
بابەک مەحمودی، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتن و فریاگوزاری وێڕای پشتراست‌کردنەوەی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە پارێزگای یەزد،، وتی: «لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥٧ کەس لە هاووڵاتییان لە لافاو ڕزگارکراون و بۆ شوێنی ئەمن گواستراونەتەوە».
دوابەدوای بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگای خوزستان لە ڕۆژی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، زۆربەی کوچە و شەقامەکانی شاری ئەهواز تووشی ئاوگرتوویی بوون.
سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتن و فریاگوزاری لەم بووارەوە وتی: «لەم ماوەیەدا لە ٢١ پارێزگای وڵات، فریاکەوتن بۆ ٥هەزار و ٣٠٢ کەس ئەنجام دراوە، هەروەها ٣٩٧ کەس شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دابین کراوە. جگە لەوەش ئاوی ناو ٢٧٤ خانووی نیشتەجێبوون بەتاڵ کراوە».