ڕزگاری بەندکراوێکی ژن لە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد بوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیبا ئختیاری ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ تێپەڕاندووە. زیبا ئختیاری کە قوربانی منداڵ هاوسەرییە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.