ڕفاندنی باوکێک و کوڕەکەی لە مەهاباد
دوشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۱   |  07-11-2022
هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، محەممەد ئەمین ئاروەند، خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕەکەیان بە ناوی سۆران ئارمەند ڕفاندووە.
ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەر، باوک و کوڕێک بە ناوەکانی محەممەد ئەمین ئاروەند و سۆران ئاروەند و خەڵکی شاری مەهاباد، ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە محەممەد ئەمین ئاروەند، تەمەنی ۶٠ ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی دڵە و کێشەی هەناسەدانی هەیە. بە وتەی ناسراوێکی بنەماڵەی ئاروەند، محەممەد ئەمین لە کاتی ڕفاندنییەوە تاکوو ئێستا، مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویستی نییە و تەندروستیی ناوبراو لە مەترسیدایە.
لە لایەکی ترەوە، سەرەڕای گوشارە دەروونی و جەستەیییەکانی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوبراو لە بەندیخانە، ئەگەری سەرهەڵدانی دووبارەی نەخۆشییەکەی لە ئارادایە.