فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دوو برا لە بۆکان
پێنجشەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۱   |  29-12-2022

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی بەفرانبار، شێرکۆ عەزیزی و هادی عەزیزی، دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماڵەکەیاندا ڕفێندراون و هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ماڵەکەشیان پشکنیوە.

بەپێی  زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانبار، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بنەماڵەی ناوبراوان ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراون.

شایانی باسە کە تا ئێستا، بارودۆخی تەندروستی ئەو دوو برایە ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.