ڕفاندنی دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۱   |  16-01-2023
دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
لە درێژەی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شاری جوانڕۆ، دوو لاوی دیکەی ئەمشارە بە ناوەکانی مەزهەر مۆرادی و مەسعەب خدری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە. شایانی باسە کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن ناوەند و هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندران کە لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.