ڕفاندنی دوو لاو لە مەریوان
پێنجشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۱   |  10-11-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی لیباس شەخسی دوو لاوی خەڵکی مەریوانیان بە لێدان و ئەزیەت و ئازار ڕفاندووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێزە چەکدارەکانی لیباس شەخسی ڕژیم بە شێوەیەکی وەحشیانە دەڕژێنە ناو چایخانەی شەعب لە چوار ڕێیانی ئەسڵی مەریوان و دوو لاو بە ناوەکانی پەیمان تارم و موحەمەد حسامی بە ڵێدان و تووندوتیژی لە گەڵ خۆیان دەبەن.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەم دوو لاوە لەبەردەستدا نیە.