ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۱   |  14-03-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و سەلاحەدین شەریفی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاحەدین شەریفی لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان ڕفێندراوە و هەر دوو هاووڵاتی بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.