بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوکتوور “سەلاح ئەحمەدی” و یاریدەدەرەکەی بە ناوی “سولەیمان جاوید”، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئەمشارەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە، دوکتوور سەلاح ئەحمەدی، تەمەن ۵۵ ساڵ و یاریدەدەرەکەی بە ناوی سولەیمان جاوید، تەمەن ٣۵ ساڵ، لە شوێنی کارەکەی خۆیان (دەرمانخانەی دوکتوور ئەحمەدی) لە شاری بۆکان
لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، ١٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، سیامەک هەیاسی، ئالان داغدار و کاوە ساڵحی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.