ڕفاندنی دوو هەڵسووڕاوی ژن لە سنە و مەریوان
دوشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۱   |  07-11-2022
لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هانا وەکیل، پزیشک و خەڵکی سنە و هەروەها مەرزیە حوسێنی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانیان ڕفاندووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هانا وەکیل پزیشک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە و مەرزیە حوسێنی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
مەرزیە حوسێنی، لە ماڵی خۆی لە شاری مەریوان ڕفێندراوە و هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی ناوبراو خۆ ببوێرن.
بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لەماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٣٠ هەڵسووڕاوی ژن لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.