فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دەیان خوێندکار لە وڵاتی نیجێریە
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023

ڕۆژی شەممە ١ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی گرووپێکی نەناسراو لە ویلایەتی زامفارا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکدا هێرشیان کردە سەر زانکۆیەک لەم ویلایەتە و زیاتر لە ٣٠ خوێندکاریان کە ٢٤ کەسیان کچن ڕفاندووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی سەر بە باندە تاوانکارییەکانی نیجێریە، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سابۆن گیدە، لەناو جەرگەی زانکۆیەکی فیدراڵی لە نزیک گوساوی پایتەختی ویلایەتەکە و بە دەیان کەسیان ڕفاندووە. شایانی باسە، هێرشبەرەکان بە ماتۆڕسیکلت هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەکە و لە دواییدا هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشەناوخۆی کچان و توانیویانە بە شکاندنی پەنجەرەکان بچنە ژوورەکانەوە. دواتر هێرشبەرەکان چوونەتە ناو زانکۆکە و نۆ کرێکاریان رفاندووە کە لە شوێنی دروستکردنی باڵەخانەیەکی نوێدا کاریان دەکرد. جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢١، هێرشبەرەکان هەڵیانکوتابووە سەر قوتابخانەیەکی کچان لە شارۆچکەی “جەنگێبێ” لە ویلایەتی زامفارا و زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکاریان رفاندبوو.