ڕفاندنی سێ لاو لە شاری تیکاب
یەکشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۱   |  06-11-2022
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، سێ لاوی خەڵکی شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ، بە ناوەکانی ئازاد ئێرانپوور، سیروان مەلەکیان و میلاد جیهانگیری بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە بەدەستەوە نییە و وێڕای بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوون و شوێنی ڕاگیرانیشیان نادیارە.