فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی موورموور لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
یەکشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۲   |  23-07-2023

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “موورمووری”ی سەر بە شاری ئاودانان بە ناوەکانی “غوڵامڕەزا تەوحیدی” و کوڕەکەی بە “ناوی کامبیز تەوحیدی”، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی بەساڵاچوو بە ناوی “کەریم مۆرادی”، تەمەن ٧٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕ، کامبیز تەوحیدی خەڵکی شارۆچکەی موورمووریی سەر بە شاری ئاودانان لە ماڵەکەی خۆی و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە ڕفێندراوە. هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، غوڵامڕەزا تەوحیدی، باوکی کامبیز تەوحیدی و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کەریم مۆرادی تەمەن ٧٠ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شارۆچکەی موورمووری، لە لایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندرابوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.