ڕفاندنی سێ هاووڵاتی لە لەیەن هێزەکانی ڕژیم لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ
دوشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۱   |  02-01-2023
لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتی لە پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، [موختار ساعێدی] خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕژیم لە شاری جوانڕۆ، دوو هاووڵاتییان لەمشارە بە ناوەکانی [سادق مستەفایی] و [فەرەیدوون ئەحمەدی] ڕفاندووە و لە چارەنووسیان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.