ڕفاندنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۱   |  17-01-2023

هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی بەفرانبار هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “کۆسەکەرێز” و ٤ هاووڵاتی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی جەلال عەلەوی، جەماڵ عەلەوی، مەسعوود شپهە و کەیوان قاسمزادە ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
هەر لەم ڕاستایەدا، ڕەسووڵ بەهمەنی خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” شەوی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار لەلاین هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.پێشتر لە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانبار، سەلاح مووسەوی لە شەقامی مەنبەعی مەهاباد ڕفێندرابوو.
هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، بارودۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە.