ڕفاندنی شەش هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
شەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۱   |  21-01-2023
ڕاپۆرتەکان لە شارەکانی کوردستان باس لە بەردەوامی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەکەن.
لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ و ٢٩ی مانگی بەفرانبار، شەش هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عادڵ ئەحمەدی” خەڵکی کامیاران، “سەعید سەدر” خەڵکی سەراوڵە، “حەسەن کووهی” خەڵکی سەردەشت، “ئیرەج ئیبراهیمزادە” خەڵکی مەهاباد، “جەلال محەممەد کەریمی” و “مەسعوود قادری” خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار.