ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە مەسجید سلێمان
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندان، هیزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی (خانەباخ) ،لاوێک بە ناوی سەجاد مورادیوەندان خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دەوروبەری شاری مەسجید سلێمان و ناوبراویان ڕفاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی ئاودانان لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەو شارە لە شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەژێر چاوەدێریدایە و بەدوایەوەن دەستبەسەری بکەن.
ڕفاندنی سەجاد مورادیوەند لە کاتێکدایە کە پێشتریش برایەکی بە ناوی سامان مورادیوەندان لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە لە باتیی ناوبراو بە بارمتە گیرابوو.