فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی منداڵێکی کار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە سەرپێڵی زەهاو
چوارشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۴   |  20-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ١٤٠٤، وریا ئەمیری، منداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
هەوڵی بنەماڵە و کەسوکاری وریا ئەمیری بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەو منداڵە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەنەتەوە و ئەوەش نیگەرانیی زیاتری سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لێکەوتۆتەوە. شایانی باسە، وریا ئەمیری بەهۆی چالاکی مەزهەبییەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.