ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١۵ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شاقەڵا”ی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی حەیدەر سەمەدی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە چەندین ماشین هەڵیانکوتاوە سەر ئەو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ حەیدەر سەمەدی و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.