ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
وەرزشکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “هیوا عەزیزپوور”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هیوا عەزیزپوور، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شاری سنە گواسترایەوە. شایانی باسە، لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی ڕژیم توندوتیژیان بەکارهێنا و زیانیان بە کەلوپەلەکانی ماڵی ناوبراو گەیاندووە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا عەزیزپوور دوای بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی بەرانبەر رێکخراوی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سەقز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە شەپۆلی ژەهراویکردنی خوێندکاران ڕفێندراوە.