ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
هەینی ۱۶-۱۰-۱۴۰۱   |  06-01-2023
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەکی ئەمشارەیان ڕفاندووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ئازاد خوسرەوئەنجەم، خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.