ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە قوروە
یەکشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۲   |  16-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، “مەهدی عیرفانی”، زۆرانباز و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە لە هێرشێکی چەکدارانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری قوروە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە هێرش بۆسەر ماڵی مەهدی عیرفانی، ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و کوتان و لێدان ئەم هاووڵاتییەیان ڕفاندووە. ئەم هێزانە دوای پشکنینی ماڵی ئەم وەرزشکارە، دەستیان بەسەر پێداویستییە تاکەکەسییەکانی وەک کتێب، کۆمپیوتەر، مۆبایل و نووسراوەکانیدا گرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مەهدی عیرفانی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەدوای ڕفاندنییەوە لەبەردەستدا نییە.