ڕفاندنی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە
چوارشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۱   |  08-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی مەجید کووهی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لەو شارە ڕفێندرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا، سەرەڕای ئەوەی کە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە، کەلوپەل و کەرەستەی نێو ماڵەکەشیان تێک داوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری قوروە ئامادەی وەڵامدانەوە بەو بنەماڵەیە نین.