ڕفاندنی هاووڵاتیەک لە جوانڕۆ
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان سەید تاریق حوسێنی، خەڵکی جوانڕۆ و قوتابی زانستە ئایینییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، شووشەی پەنجەرەکان و دەرگای ماڵەکەش شکێندراوە.
هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە دوای ڕفاندنی و هەروەها لەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.