فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی و بریندار بوونی لانیکەم ٩کەس لە سنە
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

شەوی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی شاری سنە سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، لوتفوڵڵا ئەحمەدی چالاکی کرێکاری لە مەیدانی ئیقباڵ دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکردنی لوتفوڵڵا ئەحمەدی توندوتیژییان بە کار هێناوە و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی شاری سنە لانی کەم ١٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەبووە.لە دووەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سنە هێزە ئەمنییەکان وێڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە و لانی کەم ٩ هاووڵاتی بریندار بوون.