ڕفاندنی ٢ برای خوێندکاری خەلکی سەقز لە رەفسەنجان
پێنجشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۱   |  20-10-2022
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی رژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو برای خوێندکاری خەڵکی سەقز لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان بە ناوەکانی ئاروین قادری و ڕاژین قادری و بەشێویەکی توندوتیژانە هەردووکیانیان ڕفاندووە.هێزە ئەمنییەکانی رژیم سەرەڕای لێدان و ئەشکەنجەی ئەو دوو برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتوون.
ئاروین قادری خوێندکاری قۆناخی دکتۆرای بەشی میکانیکییە و ڕاژین قادری خوێندکاری بەشی یاسایە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو دوو برایە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.