ڕفاندنی ٤ منداڵی خەلکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۱   |  01-11-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم چوار لاو و مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ڕۆژی دووشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، دانیار قادری ئازەر تەمەن ١٦ ساڵ، ئارمان پایدار تەمەن ١٧ ساڵ، زانیار حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و ماردین ڕەسوڵیان تەمەن ١٩ ساڵیان لە نزیک پارکی شارەوانی ڕفاندووە.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو چوار مێرمنداڵ و لاوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدانییە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چوار کەسە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.