ڕفاندنی ٧ هاووڵاتی لە ڕەوانسەر
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ڕەوانسەر، سەر بە پارێزگای کرمانشا بە ناوەکانی: نێرگز محەممەدی، ماریا موزەفەری، ئارەش ئیقباڵپوور، سرووش ئەحمەدی، زانا محەممەدی، ئارێز خوڕەمی و پێدرام سەرئەفرازی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو ٧ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
خەڵکی ڕەوانسەر شەوی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر بۆ یەکەم جار پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینی شارەکانی کوردستان و ئێران و شەوی شەممە ٧ی خەزەڵوەر بە گرتن و داخستنی ڕێگای کرمانشا بۆ پاوە و جوانڕۆ درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکان دا.