ڕفاندنی چالاکێکی فەرهەنگیی لە ئاودانان
سێشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۲   |  16-05-2023
شەوی یەکشەممە، ٢٤ی گوڵان هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە شاری دێلۆڕانی ئەو پارێزگایە و لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە. ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “بناری ئاودانان” بووە و ماوەیەک پێش بە مەبەستی کارکردن ئاودانانی بەجێ هێشتووە و ڕووی کردوەتە شاری دێلۆڕان. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندنی ئەو لاوە و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.