فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری قوروە
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023

ئەنوەر عەلی‌پەناهی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار لە شوێنی کارەکەی لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و  بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ سێیەمین جارە کە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر دەکرێ. ئەنوەر عەلی‌پەناهی لە ماوەی مانگەکانی ڕەزبەر و سەرماوەزی ئەمساڵدا، لە پەیوەند لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و مانگرتنەکانی شاری قوروە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.