ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری بۆکان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “سیامەند موهتەدی”، چالاکی کولتووری و ڕۆژنامەنووس، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.
“سیامەند موهتەدی”، چالاکی کولتووری و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری بۆکان، پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەمشارەوە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە، لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەری کراوە. شایانی باسە، هێزەکانی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، پێشیان بە سەردانی بنەماڵەی موهتەدی بە مەبەستی گەیاندنی دەرمانەکانی ئەو هاووڵاتییە بە کوڕەکەیان گرتووە. جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە بانگ کرابوو و بەردەوام لەژێر گوشاری بەردەوام و چڕی ئەو ناوەندانەدا بووە.