ڕفاندنی ژن و مێردێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە قوروە
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ژن و مێردێکی لاویان بە ناوەکانی: “زەینەب حاجیان” و “محەممەد ساڵحی” خەڵکی قوروەیان ڕفاند بۆ شوێنێکی نادیار رفێندران.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و تەندروستی ئەم ژن و مێردە لاوە لە بەردەستدانییە.