ڕفاندنی کچێکی تازەلاوی ئەفغانستانی لە ناوچەی ساڵح ئاوای ئیسلامشار
چوارشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۴   |  16-07-2025

لەدرێژەی شەپۆلی سووکایەتی و بێڕێزی کردن بە پەناخوازانی ئەفغانستانی لە ئێران، لەم دوایانەدا بنەماڵەیەکی ئەفغانستانی باسیان لە ڕفاندنی کچە تەمەن ١٥ ساڵەکەیان بەناوی “فەریدە محەممەدی” کردووە.
بەپێی دقی ڕاگەیاندنی ئەم بنەماڵەیە کە ناردوویانە بۆ باڵیۆزخانەی تاڵبان لە تاران، فەریدە محەممەدی لە کارگەیەکی جل و بەرگ دوورین لە ناۆچەی ساڵح ئاوای ئیسلامشار، سەرقاڵی کار کردن بووە. لەو نامەیەدا هاتووە کە کچەکەیان ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشەڕی ١٤٠٤، کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ لەم کارگەیە هاتووەتە دەرێ و لە چوارڕێیانی ١٠میتری ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان نییە.