فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندن و ئەشکەنجە دان و پەروەندە سازی بۆ هاووڵاتیەکی خەلکی مەهاباد
دوشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۱   |  05-12-2022

ئەمیر نەسروڵڵاهی، خەڵکی شاری مەهاباد یەکێک لەو هاووڵاتییانەیە کە بە هۆی گەیاندنی هاوکاریی دەرمانیی پێویست بە بریندارەکانی ڕاپەڕینی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ڕفێندراوە و جیا لەوەی کە ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کراوە، ناوەندەکانی ڕژیم بە بەڵگەی ساختە و دروستکراوەوە دۆسیەسازییان بۆ ناوبراو کردووە.
یەکێک لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە پاڵی ئەمیر نەسروڵڵاهی، هەوڵدان بۆ تیمارکردن و چارەسەریی بریندارەکانی ڕاپەڕین و خۆڕاگری خەڵکی شاری مەهاباد بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە؛ پاش تێپەڕبوونی حەفتەیەک لە ڕفاندنی ئەمیر نەسروڵڵاهی، هێشتا بارودۆخی یاساییی ناوبراو نادیارە.