فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
پێنجشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۱   |  16-02-2023

جەلال مازووجی، خەڵکی سنە، دوای یەک حەوتوو لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندان جەلال مازووجی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بازگەی پشکنینی گەڕەکی “فەیزاوا” لە شاری سنە ڕفێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی جەلال مازووجی بۆ زانینی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.