ڕووبڕوو بوونەوەی هێزەکای ڕژیم لەگەڵ گڕووپێکی چەکدار لە شاری ڕەی
چوارشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۴   |  18-06-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئاژانسی “مێهر” سەربە ڕژیم بڵاوی کردەوە، ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپێکی چەکدار لە شاری ڕەی ڕوویداوە کە گومان دەکرێ، ئەندامانی هەواڵگری ئیسڕائیل “موساد” بن و پلانی کردەوەی تێرۆریستییان هەبێت.
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردەوە، “شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکە لە شاری ‘ڕێی’ لە باشووری تاران ڕوویداوە و ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە و دواتر دەستگیر کراون. هەروەها ناوەندی هەواڵگریی سپای پاسداران لە پارێزگای لۆرستان ڕایگەیاندووە، لە هەڵمەتێکی فراواندا توانیویانە لە شارەکانی خورەم ئاباد، برووجێرد و دووڕوود، پێنج کەس بە تۆمەتی سیخوڕی و کارکردن بۆ بەرژەوەندی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) دەستگیر بکەن.