
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦ و ٧ دەهۆمی ریختەر و بە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتر و بەدرێژیی نزیکەی ١٧٧ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری تەوال لە هەرێمی مالوکۆ لە ئەندۆنێزی ڕوویداوە.
دەستەی ئاماری جیۆلۆجی ئەمریکا دڵنیایی داوە لەوەی، مەترسی دروستبوونی تسونامی نییە، هیچ ئامارێکیشی لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان ئاشکرا نەکردووە. جێگای ئاماژەیە، ئەندۆنێزی زۆر جار بومەرزە و ڕووداوی گڕکانی تێدا تۆمار دەکرێت، بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەر “پشتێنەی ئاگرین لە زەریای هێمن”. لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠، بومەرزەیەک بەگوڕی ٦،٢ پلەی ڕێختەر لە وڵاتەکەیدا وبەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها لە ساڵی ١٣٩٧، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.5 پلەی ڕێختەر لە بالۆ لە سولاوێزی ڕوویدا و بەهۆی ڕوودانی تسوونامییەوە زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و هەروەها ١٧٠ هەزار کەسیش ساڵی ١٣٨٣ بەهۆی بومەلەرزەیەک بەپلەی 9.1 لە هەرێمی ئاتشییەی دا کە لە ئەنجامدا تسونامی ڕوویدا، گیانیان لەدەست دابوو.