
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ و ٤ دەهۆمی ریختەر، دوورگەی میندانائوی باشووری فیلیپینی هەژاند.
ناوەندی ڕووپێوی بوومەلەرزەی فلیپینی ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی ٦٢ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مانایەوە دوورە و قووڵییەکەی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەداوە کە، لەوانەیە لەرینەوەی زەوی دوای بوومەلەرزەش ڕووبدات. هاوکات داوای لە دانیشتوانی ناوچە کەناراوەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات کرد دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن بەرەو ناوچە بەرزەکان بچن. هۆشداریشدا لەوەی ئەگەری هەیە شەپۆلەکانی تسۆنامی زیاتر لە یەک مەتر لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بێتەوە، ئەگەریشی هەیە لە کەنداو و گەروو داخراوەکاندا ئاستی بەرزتر بێت. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک بڵاونەکراوەتەوە کە زیانە گیانی و ماددییەکانی پشتڕاست کردبێتەوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتە خۆجێییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە و هەر پێشهات و گۆڕانکارییەکی نوێ.