
دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ و ٧ دەهۆمی ڕیختەر، ناوەڕاستی وڵاتی میانماری هەژاندووە.
دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە ١٦ کیلۆمیتر لە دووری باکووری ڕۆژئاوای شاری ساگاینگ بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە. هاوکات سەنتەری ‘جی ئێف زی’ ئاڵمان بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە تەنها ١٠ کیلۆمیتر قووڵ بووە و بومەلەرزەکەش لە ناوەڕاستی میانمار بووە. لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی بومەلەرزەزانی پێکەن ئاشکرای کردووە، دانیشتووانی پارێزگای “یونان” لە باشووری ڕۆژئاوای چین هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە. بەگوێرەی ئاژانسی “شینهوا”ی چینی، ناوەندی تۆڕەکانی بوومەلەرزەزانی چین بڵاوی کردووەتەوە گوڕی بوومەلەرزەکە 7.9 پلەی ڕێشتەر بووە.