فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای کرمان
سێشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۴   |  05-08-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٤ پلەی ڕیشتؽر، لە ناوچەی “زێهکلوت” سەربە پارێزگای کرمان ڕوویدا، بەڵام هەتا ئێستا ئاماژە بە زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نەکراوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨ و ٣٦ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە قوڵایی ٢٨ کیلۆمیتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە. بەرپرسانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، دانیشتوانی نزیک ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ، لە هەمان کاتدا تیمەکانی فریاکەوتن دەستیان بە هەڵسەنگاندنی مەیدانی کردووە، بۆ ئەوەی زیانە ئەگەرییەکانی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بکەن.