ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی تورکییە
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024
ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکییە ئەڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦ پلە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی هەژانددووە و لە هەریەکە لە عێراق و سوورییەش هەستی پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠ و ٤٦ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و ناوەندەکەی پارێزگای مەڵاتییە بووە. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی بوومەڵەرزەزانی تورکییە، بومەلەرزەکە لە هەریەکە لە “عیراق، هەرێمی کوردستان، سوورییە، گورجستان و ئەرمەنستان”یش هەستی پێکراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.