ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە پارێزگای مالاتیای تورکییە
شەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۲   |  12-08-2023
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٢ پلەی ریختێر، پارێزگای “مالاتیا” لە تورکییەی لەرزاند.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە، شاری “یەشیل یۆرت” بووە و لە پارێزگاکانی دیکەش وەک “ئادیامان” هەستی پێ کراوە. هاوکات وەزیری بێهداشتی تورکییە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە ٢٣ کەس برینداربوون. جێگای ئاماژەیە، ئەم ناوچەیە پێشتریش شایەتی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە مانگی ڕێبەندانی پارەکە بوو کە لە ئەنجامیدا نزیکەی ٢ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست دابوو. پێویست بە ئاماژەیە، کە بە پێی زانیارییە فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە تورکییە گیانیان لەدەست دابوو.