فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧ و ٧دەهۆمی ریختەر لە ڕووسییە
شەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۴   |  13-09-2025

دامەزراوەی گڕکان و بوومەلەرزەزانیی ڕۆژهەڵاتی ڕووسییە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ و ٧ دەهۆمی ڕێختەر ئەم وڵاتەی هەژاندووە.
هەروەها زانایانیش ئاشکرایان کردووە، بوومەلەرزەکە لە باکوور و  ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە ڕوویداوە، قوڵایی بوومەلەرزەکەش ٤٦ و ٨ کیلۆمەتر بووە و ١٢٣ کیلۆمەتریش لە شاری پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی دوور بووە.
شایانی باسە، بوومەلەرزەکە بە ڕوونی لەلایەن دانیشتوانی پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکییەوە هەستیی پێکراوە. هاوکات دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ و ٤ پلەی ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە، لە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەی کامچاتکای هەژاند، کە لە ساڵی 1952ەوە بوومەلەرزەی لەم شێوەیە ڕوویی نەداوە، بە گوڕی ٨ و ٨ پلەی ڕێختەر بوو.